شەڕ لە نێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە “خورماتوو” روویدا و چوار چەکداری حەشد شەعبی کوژران و چەکدارێکیش بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و حەشد شەعبیش بە قەناس تەقە لە شارۆمەندانی کورد دەکات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12/11 چەکدارانی حەشد شەعبی بە دوو ئوتوموبیل هاووڵاتێکیان رفاند ودوای دورکەوتنەوەیان لە بازگەی پێشمەرگەکان تەقەیان لە بازگەکە کرد و هێزەکانی پێشمەرگەش وڵامیان دانەوە و لە ئاکامدا چوار چەکداری حەشد شەعبی کوژران و یەکێکیانیش بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.
دوای ئەم تێکهەلچونە دۆخی شاری “خورماتو تا دێ ئالوزتر دەبێت و لە ئێستاشدا دەنگی تەقەیەکی زۆر لە نێو شاری “خورماتو دەبیسترێ”.
جێگەی ئاماژەیە حەشد شەعبی بە قەناس تەقە لە خەڵکی مەدەنی دەکات و تا ئێستا ژنێک و پیاوێکی بە تەمەن بە گوللەی حەشد شەعبی شەهید بون.