یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

کوتایی شەڕی سارد و بلوکبەندی لە جیهان / محەمەد حەکیمی

سەرەتای سەدەی بیستەم، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا توانی دەسەڵات و هژمونی خۆی لە جیهاندا پەرە پێبدات و ئەم پەرەدانە توانی ئاستی سیاسی و بەرژەوەندی ئەمریکا تا رادەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە و وای لەو وڵاتە کرد کە ببێتە هێزی یەکەم لە جیهاندا و بە دڵنیاییەوە تەنها وڵاتێک بوو کە هێزی سیاسی و نیزامی و ئابووریەکەی جیهانی دەگەران و ئەمریکا توانی خۆیی لە سەروی هەموو جیهانەوە نیشان بدات.

 

بەڵام هەروەک هەموو کەس دەزانێت، دەسەڵات و بەرژەوەندی تا سەر بۆ هیج وڵاتێک نامێێت، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش لەم زانینە بێبەش نییە و ئەوجی هێز و دەسەڵاتی ئەو وڵاتەش بە هۆی سیاسەتی هەلەی “ئوباما” ، هاتنی روسیە و چین بۆ ناو گەمەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی، ئەو راستییەی نیشاندا کە چیدی ئەمریکا هێزی یەکەم نییە لە جیهان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوین.

 

ئێستا سێ بلوک لە جیهاندا دروست بوەتەوە، بلوکی یەکەم بە رێبەری ئەمریکا، وڵاتانی ئوروپا و وڵاتانی عەرەبی، بلوکی دووهەم بە رێبەری روسیە و ئێران و هەروەها بلوکی سێهەم بە رێبەری چین.

 

رۆژهەڵاتی ناوین بوەتە جێگەی ململانێی ئەم سێ بلوکە و هەر کام لەم بلوکانە داوای بەشی زیاتر دەکەن.

 

ئەمریکا کە تا دوێکە هەموو ناوچەکە لە ژێر دەسەڵاتێدا بوو ئێستە بە هۆی ئال‌وگۆرەکانی ناوچەکە توشی شوک بوەو بەرژەوەندییەکانی کەوتوەتە مەترسیەوە، بە تایبەتی لە “خەلیجی فارس” و عێراق و سوریە، بۆ وەدەستهێنانی ئەم وەجهەی خۆی دەست بە هەموو کارێک دەدات.

 

دووهەم روسیەیە کە تازە هاتوەتە نێو گەمەکە و دەیوێ زۆر زوو بە هەموو شتێک بە تایبەتی بەرژەوەندی ئابووری خۆیی بگات و بەشی خۆی لەم ناوچە بە زیادەوە بە تایبەتی لە “خەلیجی فارس بەرێت، رژیمی ئیسلامی ئێرانیش کە خەون بە ئیمپراتوری شێعەوە لە ناوچەکە دەبنی هەموو هەولی ئەوەیە کە هیلالی شێعە گەورەتر و گەورەتر بکات و وڵاتانی سونی لاواز و لاوازتر بکات.

 

بلوکی سێهەم بە رێبەری چین کە تازە خەرێکە خۆیی دەنوینێ و هاتوەتە ناوچەکە، شوینێکی دەوێ بۆ کرینی نەوتی هەرزان و فرۆشتنی چەکەکانی خۆیی، جا چ ناوچەیەک باشتر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، کە تووشی کێشە و شەڕ و ئاژاوەی زۆرە و چەک خوازیاری زۆری هەیە.

 

لێرەدا دەمەوێ ئەوە بڵێم کە رۆژهەڵاتی ناوەراست توشی کارەساتترین دوخی خۆی بوەتەوە و دەبێت، ئەم ناوچە بە هۆی ململانێی زلهێزەکان و ئەو سێ بلوکەی کە لە سەرەوە باسم کرد، دەبێ چاوەروانی شتی گەورەتر و تراژدی کومیدی بین.

 

رۆژهەڵاتی ناوەراست توشی شەڕی گەورەتر دەبێتەوە و ئەمجارە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە شەڕی ساردەوە دەگوازرێتەوە و دەبێ چاوەروانی کارەساتی گەورەتر بین.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …