دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دەركردنی سزای 6 ساڵ زیندان بۆ مامۆستایەكی كورد

عەلی حسین پەناهی كە رێكەوتی 19ی خەرمانان لە لایەن هێزەكانی وزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر كرابوو، لە لایەن دادگاوە بە تۆمەتی “قسەوتن بە خامەنەیی” سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپا.

بە پێی هەواڵی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان، عەلی حسین پەناهی پاش ئەوەی لە شاری دێگولان و مزگەوتی گەورە دێی قروچای دژی بەرپرسانی حكومەتی لە شارۆمەندان داوای كردبوو، لە بەرامبەر هەڵاواردنی بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی لە ناوچە كوردنشینەكان، بێ دەنگ نەبن، پاش ئەوە رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 9ی خەرمانانی 94ی هەتاوی لە لایەن هێزەكانی ئیدارە ئیتلاعات لە ماڵی باوكی خۆی لە گوندی قرۆچیا دەستبەسەر كرا.

هەواڵەكە ئاماژەی بەوە داوە كە، پاش دەستبەسەر كرانی عەلی حسین پەناهی، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنە بە تۆمەتی “سۆكایەتی و قسە وتن بە خامەنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی”و هەروەها پێوەندی لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكان سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ دەركراوە.

عەلی حسین پەناهی مامۆستای كورد بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات پاش 8 ساڵ وانە لە قۆتابخانەی شارەكانی “سنە و دێگولان” لە لایەن ئیدارەی پەروەردەو راهێنان لە سەر كارەكەی دەركرا.

عەلی حسین پەناهی خاوەندی بڕوانامەی فوق لیسانسە، مامۆسای عەرەبی و هەروەها خاوەنی 8 ساڵ پێشینەی كارە لە ئێدارەی پەروەردەو راهێنان، هەروەها پێشتریش بۆ ماوەی 4 ساڵ دێهیاری گەورە دێی قوروچیا بووە.

شایانی باسە كە، ماوەیەك پێشتر لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان ڤیدیووییك بڵاو كرایەوە كە ئەم مامۆستایە لە دێگولان “رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانی” فاسد و مەحارب لە قەڵەم
داوە.

ئه ويش لينگي ويديوكه كه له دهگلان قسه دةكات

صدور حکم ۶ سال زندان برای یک معلم به اتهام توهین به رهبر جمهوری اسلامی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …