فەرماندارای “ورمێ” لە نامەیەکی نەهێنیدا کە بۆ شۆرای ئاوایەکانی سنووری ورمێی ناردوە داوای لێکردون تا کۆلبەرەکان ناچار بکەن، ببن بە بەسیج.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت: پێشتر بە شیوەی زارەکی بە شۆرای ئاواییەکانی سنووری ورمێیان راگەیاندوە کە ئاماری بەسیج لەو ناوچە زۆر دابەزیوە و دەبێ هەر جورێک بێت کۆلبەرەکان ناچار بکەن، ببن بە بەسیج.
لە نامەکەدا هاتوە، ئەو کەسانەی هاوکاریان دەکەن یان کارتی بەسیج هەڵدەگرن، هیچ ئورگانێکی حکومی بۆیی نییە بەریان پێبگرێت یان بیانپشکنێت و هەروەها لەلایەن ئورگانی بەرپرسەوە پارەیەکی باشیان پێدەدرێت.
شایانی باسە خەڵکی ناوچەکە بە دەم ئەم داواکاریەوە نەچون و ئەمە وای لە بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی کردوە کە زەختی زیاتر بخەنە سەر کۆلبەرانی ناوچەکە.