قەنبەرنژاد جێگری راهبردی قوەی قەزاییەی رژیمی ئیسلامی ئێران دەڵێت: ساڵی 93ی هەتاوی لانیکەم 2300 کەس لە ئێران کوژراون و 1313 حاڵەتی دەستدرێژی جنسی لە ئێران روویانداوە و زیاتر لە 20 هەزار دوسیەش بە دوسیەکانی دیکەی دادگای تاوانەکان زیادی کردوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: بە پێی چاوپێکەوتنە پزشکیەکان پارێزگاکانی “چوارمحەڵی بەختیاری، ئەردەبیل و کوهکیلویە و بویر ئەحمەد” بە پێی ژمارەی دانیشتوان زیاترین رێژەی شەڕیان لە ساڵی 93دا تۆمار کردوە، ئەمە لە حاڵێکدا زیاترین رێژەی کوشتن لە شارەکانی “ئیلام و سیستان و بەلوچستان” روویانداوە.
قەنبەرنژاد وتیشی: زۆرترتن حاڵەتی خۆکوژی لە ساڵی رابردوودا لە بارێزگاکانی ئیلام، کرماشان وکوردستان روویانداوە.
لە جێگەیەکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: لە ماوەی ٥ ساڵدا واتە لە ساڵی 1389 تا 1393ی هەتاوی رێژەی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و منداڵان لە ئێران 200 تا 300 قات زیادی کردوە.
وتەکانی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە بە وتەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی ئەو ئامارانە زۆر لەوە زیاترن کە لە لایەن بەرپرسانەوە بڵاودەکرێنەوە.