کورش بەخشندە هەلسوراوی کرێکاری کورد ئەمڕۆ بە هۆی وەستانی دڵەوە لە شاری سنە گیانی لە دەستدا. ناوبراو یەکێک لە رێبەرانی کرێکاری شاری سنە بو کە بە هۆی بەرگری لە مافی کرێکاران چەندین جار لەلایەن هێزەکانی رژیمی ئیسلامیەوە دەستگیر و زیندانی کرا بوو.