ڕۆژنامەی دێرشپیگڵ ئۆنلاینی ئەڵمانی بڵاویکردەوە نزیکەی ٤ هەزار لاوی کورد لە بەشەکانی عێراق و ئێران و تورکیا پەیوەندییان بە ڕیزەکانی یەپەگەوە کردووە و لە خاکی سوریادا لەدژی داعش دەجەنگن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە یەکینەکانی پاراستنی شەنگال زیاتر لە ٤٠ هەزار چەکداریان هەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ئێستادا لەلایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێن و بە چالاکترین هێزی سوریا لەدژی داعش دادەنرێن.
ڕۆژنامەکە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی بە “باڵی سەربازی پەکەکە” ناساندووە لە سوریا و هەرچەندە ئەوەش وتراوە یەپەگە زیاتر پەیوەندی بە پارتی یەکێتی دیموکراتەوە هەیە لە سوریا.