لەمێژساڵەکوردوستان لەژێرچەکمەی جەللادان دەنالێی.ئەگەر تەنیاماوە و مەقتەعی هاتنەسەرکاری کۆماری سێدارەی ئیسلامی وەرگرین ئەوەماوەی٣٦ سالە کوردوستان لە بواری سیاسی، ئابوریی،کۆمەلایەتی و کولتوورییەوە هیچ مافەکانی پێشێل دەکرێن، هیچ بە دید و ڕووانینێکی تەواو ئەمنییەتی و هەڵاواردنێکی سیستیماتیک و بەپێی بڕگە و خاڵەکانی یاسای بنەڕەتی و دژەگەلانی کۆماری ئیسلامی دەچەوسێتەوە و دانیشتووانی وەک خەڵکانێکی پلە دوو و سێ سەیر دەکرێن و سەرەڕای ئەمانەش کوردوستان زانکۆیەک بووە بۆ بەرپرسان وکاربەدەستانی رژێم بۆ چوونە سەرەوەی پلە و پایە و پۆست و مەقامیان. واتە “کێ” لە کوردوستان زۆرترین جینایەت ئەنجام بدات و بێ بەزەییانە ئەرکی کوشتن و سەرکوت و خەنکاندن بە باشترین شێوە بەرێوە ببات میدالیای پاڵەوانیی و چاکترین “بچەهای انقلاب” وە دەگرێت و پلەو ئاست و شوێنی کار و مووچەی بەرەو هەڵچوون و ئاستی باشتر و سەرەوەتر دەروات. ئەمە راستییەکە کە کۆنە فەرماندەکانی سوپا و زۆریەک لە جەللادەکانی تری رژیم لە سەر بووردە و بیرەوەرییەکانی خۆیاندا وەک ئەرکیکی پیرۆز و بە شانازییەوە باسی لێدەکەن و دەیگێرنەوە، کەوایە ئەوەی روونە زوڵم، کوشتار، بێ حورمەتی، بێ مافی، راوەدونان، ئیعدام و سێدارە و کۆمەڵکوژی و… هتد لە کوردوستان بەپێی یاسای بنەرەتی رژێم و بە “فیتوا” و “ئیجتیهاد”ی مەلامێشک رزیوەکان ، کارێکی سیستیماتیک و پلان بۆ دانراو و بیر لێکراوەیە واتە ئەمە کارێکی مەبەستدارو و بەرنامە بۆ داڕێژراوە نەک هەڵە و خراپی ئەم پاسدار یا فڵان مۆرەی ئیتلاعاتی بێت. لە لایەکی ترەوە گەلی کورد و رۆڵەکانی هیچ کات دەست لە سەردەست و بێ هەڵوێست نەبوون و بەشێوە گەلی جۆراوجۆری مەدەنی و سیاسی و شارستانی، پێکهێنانی بنکە و جەمعییەتەکان، شوورای شارەکان، کۆمەڵەی خوێندکاران، کۆمەڵەی مامۆستایان، گوروپی شانۆ، شیع رو پەخشان، مانگرتن، کۆچ و خەباتی چەکداری و بزوتنەوەی خوراگریی و بەرەنگار بوونەوە داکۆکییان لە پێناسەی نەتەوەیی و مافە سیاسی و ئابوریی و کۆمەلایەتییەکان و… هتد کردووە.
دیفاعیان لە ئازادی، دیمۆکراسی، سێکۆلاریزم، یەکسانی ژن و پیاو و بە گشتی مافەکانی ئینسان نەک هەر بۆ خۆیان بەڵکو بۆ گەلانیتری ئیرانیش کردووە و یارمەتی کەسە ئازادیخواز و شۆرشگێره ئێرانییەکان و سەنگەر و پشت و پەنای وەها کەس و لایەن گەلێکش بوون. دوورگەی دێمۆکراسی و بێشکەو لانکە و داهێنەری خەباتی مەدەنی و جەماوەری بووە کە بەحەق شانازی ئەو شێوە خەباتە بۆ کۆمەڵە بە رێبەریی ئەندازیار و میعماری خەباتی مەدەنی و شارستانی و جەماوەری واتە “کاک فوئاد” دەگەریتەوە. ئەگەر کۆچی مێژوویی مەریوان کە بە ئیبتیکار و رێبەریی کاک فوئاد ئەنجام درا هی کورد نەبوایە و هی هەر نەتەوەیەکی تر دەبوو تا ئێستاش لێکدانەوە و توێژینەوە، شانو، کاری سینەمایی، چیرۆک و پەخشان و رۆمان و دەیان شتی تری بۆ دەکرا کە دەبێ بە حەق هەرواش بێ. مەبەستم ئەوەیە ئێمە گەڵێکی سیاسی، شارستانی، دێمۆکرات و کراوە و ئاشتیخواز بووین و بە زۆر ناچار کراوین دەست بۆ چەک بەرین و سەر ئەنجام وەک ئاخرین رێگەی داکۆکی و دیفاعی ڕەوا “مشروع” لە خۆمان بەم جۆرەش رووبەرووی داگیرکەران بووینەتەوە بەڵام کاتێک کە ناچار کراین و بۆمان دەرکەوتووە کە دوژمنی ئێمە زمانی ئاشتی نەناسیوە و نایناسێ بزووتنەوەی خۆراگریی و موقاومەتی خەڵکی کوردوستان دەرسی زۆر گەورەی بە داگیرکەران داوە و دیفاعی لە مافەکانی خۆی کردووە. لەو کاتەوە تا ئێستا خەبات و کۆڵنەدان درێژەی هەیە و دیارە زۆر هەوراز و نشێو و هەڵکشان و داکشانیشی بووه بەڵام خەبات و خۆ راگریی و ئیدامە و مانەوەی جێگەی هیوا و هومێد و دڵخۆشییە و ئێستاش “سەردارانی” سەرداری وەک هەڵو و فەرزادو شێرکۆ معارفی و… هەیە. لەم قۆناغەدا کە شەپۆلی سێدارە و کوشت و کوشتار زیادی کردووە و کۆماری ئیسلامی هەر رۆژ ئەستۆ وملی لاوێکی کور بە پەتی سێدارە دا دەکات ئەرکی نەتەوەیی، نیشتیمانی، سیاسی، حیزبی، ئینسانی و ئەخلاقی دەخوازێت بیدەنگ هیچ نابێ ببین بەڵکو تەنیا پێوەر و میعیار دەبێ بەرژەوەندیی نەتەوەیی بێت و هەموومان پێکەوە سەرەرای هە رکێشەیەکی حیزبی، کورسی، شەخسی و… هتد هەوڵی یەکریزیی و یەکگرتوویی ماڵی کورد و بزووتنەوە ڕەواکەی بدەین. دەتوانین هەموومان سەبارەت بە زۆرشتی وەک ئازادی بیرو باوەڕ، دێمۆکراسی، مافی ژنان، بەرەنگار بوونەوەی کۆماری ئیسلامی و سەر ئەنجام چارەیەک بۆ ئەم تاوانیی کوشت و کوشتارەی ئەم رژیمە هارە بدۆزینەوە و هاو هەڵوێست بین.
ئێستا هەموو حیزبە کوردوستانییەکان حەق وایە پێکەوە سیمینارو کۆر و کۆبوونەوەیان هەبێت و بیر لە باشترین رێگە چارە و ئەوەی چی بکەین؟ دەبێ بکرێتەوە. راگەیاندنی هاوبەشی هەموو لایەنەکان بۆ دیارکردنی کات و رۆژ بومانگرتنی گشتی بە راوێژو هاوکاری چالاکانی مەدەنی، پێکهێنانی دامەزراوە و ئۆرگانێکی نەتەوەیی سەروو حیزبی لە هەموو لایەن و کەسانی تریش، بیر کردنەوە لە نیهادێکی گشتیتری نەتەوەیی، نووسینی نامە و سکاڵا و دەنگ هەڵبڕینی هاوبەش بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە و نیهادە نێودەوڵەتییە بەشەر دۆستەکان و… هتد دەتوانن چەندئەرکێکی هەنووکەیی نەتەوەیی بن .بۆ پێشەوە بەره و یه كگرتن ویه كریزیی وبه هێزیی زیاتری نه ته وه یی.