هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024
gas pipeline

نەوتی هەرێم بە فەرمی رەوانەی ئێران دەكرێت

بەوتەی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، پرۆژی راكێشانی دوو لولەی نەوت‌و گاز لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران رەزامەندی هەردوو لای لەسەر دراوە‌و تەنها بڕیاری جێبەجێكردنی ماوە.
نازم دەباغ رایگەیاند: راكێشانی دوو لولەی نەوت ‌و غاز لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوت‌ و غاز لە كوردستانەوە بۆ ئەو وڵاتە، پڕۆژەیەکە کە زۆر دەمێكە حكومەتی ئێران ‌و هەرێمی كوردستانیش رەزامەندیان نیشانداوە، تەنیا بڕیاری جێبەجێكردنی ماوە.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێران وتیشی:” لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئەحمەدی نژادەوە ئێران رەزامەندی بۆ كارێكی وەها نیشانداوە‌و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رەزامەندە، تەنیا بڕیاری دەستپێكردنی ماوە، لەدواسەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێرانیش ئەم پرسە خرایەوە بەرباس و بەهیواین هەردو‌و لایەن بەزووترین كات گرێبەست بۆ دەستپێكردنی ئەوكارە واژۆ بكەن، چونكە پێویستیەكە بۆ هەر دوو لایەن”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …