شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی توركیا سبەینێ بەڕێوەدەچێت

بیستوپێنجەمین خولی پەرلەمانی توركیا حەوتی حوزەیرانی رابردوو بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ یەك لە حیزبەكان بە تەنیا نەیانتوانی حكومەت پێكبهێنن، سبەینێ یەكشەممە ئەم هەڵبژاردنە دووبارە دەبێتەوە.

هەڵبژاردنەكان كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات‌و 54 ملیۆن‌و 49 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بەشێوەی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت و بەسەر ٦١ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکراوە، هەروەها ١٦ پارتی سیاسیی و ٢١ کاندیدی سەربەخۆ کێبڕکێ لەسەر هەڵبژاردنەکە دەکەن.

کۆی ژمارەی ئەو سندوقانەی کە پرۆسەی دەنگدان تیایاندا ئەنجام دەدرێن ١٧٥ هەزار و شەش سندوقە کە لەو ژمارەیە ٣٥٨ سندوقیان بەسەر زیندانەکانی تورکیادا دابەشکراون.

بەپێی راپرسیەكان پارتی دیموكراتیكی گەلان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی توركیا رێژەی دەنگەكانی زیاد دەكات‌و كورسی زیاتر بەدەست دێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …