“نیما حسێنی” یەكێك لە چالاكانی مەدەنی پاش تەواو بوونی حوكمی زیندانەكەی، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد كرا.
بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، ئەم چالاكە مەدەنیەی خەڵكی ورمێ كە یەك مانگ پێش ئێستا لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بۆ تێپەڕاندنی حوكمەكەی دەستگیر و رەوانەی زیندانی دەریا كرابوو، رۆژی شەممە لە زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
ناوبراو ئەم ماوەیە لە زیندانی بەندی لاوانی ئەو زیندانەدا بوو.
پێشتر نیما حسێنی، بەرامبەر بە گواستنەوەی بۆ بەندی لاوان ناڕەزایی دەربڕی بوو و داوای كردبوو بگواسترێتەوە بۆ بەندی سیاسی ئەو زیندانە.
نیما بە ماوەی یەك مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا بوو.
رۆژی شەممە 16ی مانگی جۆزەردانی 94ی هەتاویی هێزە ئەمنیەتییەكان پاش دەستگیر كردنی سینا حسێنی، چالاكی مەدەنی خەڵكی ورمێ سەردانی ماڵی باوكی ناوبراویان كرد و “گوڵناز خورشید” دایكی ئەو چالاكەشیان دەستگیر كرد.
هێزە ئەمنیەتییەكان پاش هێرش بۆ ماڵی باوكی ناوبراو لە هەوڵی دەستگیركردنی نیما حسێنی برای سینا بوون، بەڵام بە هۆی نەبوونی نیما لە ماڵەوە، دایكی ناوبراوین دەستگیر كرد.
هێزە ئەمنیەتییەكان لە پەیوەندییەك لەگەڵ نیما حسێنی پێیان راگەیاندبوو كە ئەگەر خۆی بە گرتووخانەی 9 پلە نەناسێنێت، دایكی ئازاد ناكەن.
شەممە 16ی مانگی جۆزەردانی 94ی هەتاویی سینا حسێنی و عەلی عەزیزی دوو كەسی دیكە ە چالاكانی مەدەنی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستگیر كرابوون.
هەروەها نیما حسێنی لە 19ی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1393ی هەتاویی و لە سەروبەندی 20ی جۆزەردان لە پەیوەند لەگەڵ دەریاچەی ورمێ هاوڕێ لەگەڵ بیست و یەك كەسی دیكە دەستگیر و پاش دادگایی كران لە لایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆكیەتی قازیی چابۆك بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی ناوخۆ و پڕوپاگەندە دژی نیزام بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحكوم كرا.
حومی نیما لە لیەن لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگاوە بۆ 1 مانگ زیندانی تەعزیری كەم كرایەوە.
سینا حسێنی و عەلی عەزیزی هەر دووكیان لەدایكبووی ساڵی 1375ی هەتاویی لە چالاكانی مەدەنی شارێ ورمێ دێنە ئەژمار.