“رامین زەندنیا” مامۆستا و یەكێك لە چالاكوانانی پەروەردەیی خەڵكی شاری سنە بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە شاری سەقز دەستگیر كراوە.
بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە،“رامین زەندنیا” مامۆستای قوتابخانەكانی سنە و یەكێك لە چالاكانی ئەنجومەنی پیشیەی مامۆستایانی پارێزگای سنە، رۆژی پێنجشەممە 23ی مانگی رەزبەری 1394ی هەتاویی، لە كاتی سەفەردا بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران دەستگیر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن لە كاتی دەستگیركردنی ئەو مامۆستایەدا كوڕێكی بچووكی لەگەڵ بووە و ئەویش دەستبەسەر كرا كە دواتر تەحویلی بنەماڵەكەیان داوەتەوە.
رامین زەندنیا پێشتریش لە ساڵانی 98 و 90یش بەهۆی چالاكیی پەروەردەیی چەند جاری دیكە دەستگیر كراوە و بە انانی بارمتە ئازاد كراوە و لەلایەن دادگەوە بە چوار مانگ زیندانیی هەڵپەسێردراو مەحكووم كرابوو.