ئەم پڕۆژەیە، راوەستان و هەڵوێستە کردنێکى تەنزئامێزە لەو سەرۆکانەى کە ئێستا داو لە سەر ئاستى جیهان لێپرسراوێتیان لە سەر شانە و هەر بڕیارێکى بەشێک لەو سەرکردانە ئەشێت ببێتە گۆڕینى چارەنوسى هەزاران مرۆڤى دى!!
وروژاندنى ئەو بێدەنگیەیە کە زۆرێک لە سەرکردەکان بێدەنگن و وە بێدەنگیان بە جۆرێکە کە بوەتە جێگەى گومانى کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى! جگە لە تەنها تەماشا کردنى ڕوداوە کارەساتبارەکان، هەندێکیان ئەم ڕووداوانە لە بەرژەوەندى خۆیان بەکاردێنن!!… ئایلان کوردى ئێستا بوەتە سیمبولى سەدان هەزار مرۆڤى ئاوارە و بێماڵ و ڕاکردو بەدواى ژیان و ئازادیدا! لە کۆى هەموو وێنەکاندا بونى هەیە!!