هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

34 هاوڵاتیی بەلوچ لە ماوەی 6 مانگدا كوژراو و بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە ماوەی 6مانگی یەكەمی ئەمساڵ‏دا، 34 كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلووچ، لە ماوەی 6 مانگی یەكەمی ساڵی 1394دا، 28 كەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی ڕێژیم لە سیستان و بەلووچستان كوژراون و 7 كەسیش بریندار بوون، كە لەكۆی ئەو قوربانیانە ٤ كەسیان ژن و منداڵن.
دەوترێت كە شوناسی 7 كەس لە كوژراوەكان نادیارە.

دەوترێ لە زۆربەی حاڵەتەكاندا تەنها بە هۆكاری گومان لەوەی كە ئەو كەسانە هەڵگری كەرەستەیەكی قاچاخن تەقەیان لێ كراوە، كە لە ڕاستیددا جگە لە چەند كەسێك، قوربانیان كەرەستەی قاچاخیان پێ نەبووە و تەقەی هێزە ئینتزامیەكان هیچ پاساوێكی یاسایی هەڵناگرێ.

لە كۆی ئەو قوربانیانەدا تەنها 9 كەس لە نزیكی سنوورەكانی بەلووچستانی ئێران و پاكستاندا كوژراو یان بریندار بوون و ئەوانی دیكە لە شار و گوندەكان یا لە شوێنە گشتیەكان كراونەتە ئامانج.

هێزە ئینتزامیەكان لە زۆربەی ڕووداوەكاندا شوێنی ڕووداوەكەیان بەجێ هێشتووە و بەرپرسیارەتی تەقەكانیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …