پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

شەش كەس لە شارەكانی كامیاران و شنۆ دەستگیر كران

دوو كەسی خەڵكی گوندی ” بزوەش”ی كامیاران و 4 هاوڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیی و ئیتالاعاتییەكان دەستبەسەر كران.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان و كورد، گیرانی ئەو دوو كەسە پێوەندی بە كێشەی ئیمام جومعەی كامیاران لەگەڵ خەڵكی گوندی بزوەش لەسەر ئاوی قەناتێكەو مەلا “تۆفیق قوربانی” بە كەلكی خراپ لە بەرپرسایەتییەكەی دەیەوێ ئەو قەناتە داگیر بكا.

دەوترێ، لە كێشەی نێوان ئیمام جومعەی كامیاران‌و خەڵكی گوندی بزوەش‌دا ناوەندە ئەمنیەتییەكان پشتی ئیمام جومعەیان گرتوەو بۆ فشارخستنە سەر خەڵك دوو كەسی ئەو گوندەیان دەستبەسەر كردوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ناوەندە ئەمنیەتییەكان دۆسیە سازیان بۆ “محەممەد ڕەشید قوربانی‌و حوسێن قوربانی” ئەو دوو گیراوە كوردە كردوەو تۆمەتی هاوكاری كردنی حیزبە دژبەرەكانی كۆماری ئیسلامی چالاكی ئەمنیەتی دژی حكومەتییان داونەتە پاڵ.

هەمان سەرچاوە لە هەواڵێكی دیكەدا هێناویەتی، كە رۆژی یەك شەممە١٢ی ڕەزبەر، چواركەس خەڵكی ناوچەی شنۆ لە لایان ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر كران.

ئەو چوار كەسە بە ناوەكانی “مەسعوود ئالانی، ئەمیر ئەحمەدی، مووسا ئیسماعیلی‌و سەلیم وەیسی” لە گەڕەكی سەیدابات دەستبەسەر كراون‌و تا ئێستا هۆی دەستبەسەركرانیان ڕوون نەكراوەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پێ دەچێ دەستبەسەركردنی ئەو كەسانە ئەویش لە گەڕەكی سەیدابات هۆیەكی تایبەتی لە پشت نەبێ و تەنیا بۆ چاوترسێن‌كردنی لاوانی ناوچەی شنۆ بە تایبەتی ئەو گەڕەكەی شار بێ كە لەم دوایانە ژمارەیەك پێشمەرگە لە نێو خەڵكدا خۆیان ئاشكرا كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …