شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بەحرەین باڵوێزی خۆی لە تاران بانگهێشت و باڵوێزی ئێرانیشی دەركرد

رۆژێك پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتی بەحرەین سەبارەت بە “دۆزینەوەی كارگایەكی دروست كردنی بۆمب” لە نزیك پایتەختی ئەو وڵاتە و دەستگیر كردنی چەند كەسێك بە گومانی هاوكاریی لەگەڵ هێزەكانی قودسی سەر بە سپای پاسداران لەو پەیوەندەدا، مەنامە باڵوێزی خۆی لە تاران بانگهێشت كرد.

دەوڵەتی ئەو وڵاتە جگە لە بانگهێشتی باڵوێزی خۆی لە تاران، باڵوێزی ئێرانیشی لە مەنامە بە “مۆرەی ناڕەسەن” (عنصر نامگلوب) ناولێبردووە و 72 كاتژمێر كاتی بۆ داناوە كە خاكی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵێت.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین رۆژی چوارشەممە باسی لە دۆزینەوەی كارگەیەكی گەورەی دروست كردنی بۆمب لە ئاوایی نویدرات لە باشووری مەنامە و دەستگیركردنی ژمارەیەك كەسی گومانانیی بە “پەیوەندیی لەگەڵ هێزەكانی قودسی” سەر بە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كردبوو. ئەو راپۆرتە هەروەها باس لەوە دەكات كە یەك تۆن و نیو تەقەمەنی بەهێز لەو كارگەیە بووە و لەو برەوە سەرۆكی پۆلیسی بەحرەین، بەرپرسیاریەتی ئەو كارگەیە خستووەتە ئەستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران.

پەیوەندییەكانی ئێران و بەحرەین بەردەوام لە ساڵانی دواییدا پەرەی سەندووە و حكومەتی بەحرەین لە ماوەی ئەم ساڵانەدا چەندین جار ئیدعای دۆزینەوەی پیلان بووە كە بە وتەی ئەو وڵاتە پاشایەتیە، لە لایەن كۆماری ئیسلامی و بەتایبەت هێزەكانی قودس كە بە هێزەكانی دەرەوەی سنوورەكانی سپای پاسداران دێنە ئەژمار، بەرنامە رێژیی بۆ كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …