شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

لاوێكی خەڵكی شاری كامیاران لە ئاودا خنكا

لاوێكی كورد لە كاتی مەلە لەناو بەنداوێكی شاری كامیاران نوقم بووە و بەهۆی نەبوونی مەلەوانەوە گیانی لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵی باسنیوز، دوێنێ‌ هەینی 10ی مانگی رەزبەر لاوێكی كوردی خەڵكی كامیاران بەناوی “شێركۆ” 22 ساڵان لە كاتی مەلە لەناو بەنداوی “زێویە”دا نوقم بووە و بەهۆی نەبوونی ئیمكانات و مەلەوان گیانی لەدەست داوە.

دەوترێ بنەماڵە و كەسوكاری پاش نوقمبوونی كوڕەكەیان پەیوەنددیان بە لایەنە پەیوەندیارەكانەوە كردووە كە گیانی رزگار بكەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی مەلەوان هیچ یارمەتییەكیان نەداون و ئەوەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.

شایانی باسە، ساڵانە لە كاتی مەلەكردندا لەناو رووبار و بەنداوەكانی كوردستان كۆمەڵێك لاو بەهۆی نەزانینی مەلە و نەبوونی ئیمكانات و كەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارە حكوومییەكانەوە گیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …