فڕۆکه‌خانه‌ی نیوه‌ته‌واوی سه‌قز دوای ساڵ کار له سه‌رکردن‌و ته‌واونه‌کرانی باس له داخرانی ده‌کرێ.
سه‌رۆکی کارگای دروستکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕینی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری زۆری داخرانی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز داوای له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت کردوه ئه‌و پڕۆژه‌یه پشتگوێ نه‌خه‌ن‌و ئاوڕێکی جیددی لێ بده‌نه‌وه.
دواکه‌وتنی دروستکردن‌و ته‌واونه‌کرانی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز کاتێک زیاتر گرینگیی خۆی ده‌رده‌خا که به‌له‌به‌رچاوگرتنی ژێرخانی هاتۆچۆو گواستنه‌وه له کوردستان بوونی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه زۆر پێویسته‌و، ڕوون نییه له بارودۆخی ئێستادا چاره‌نووسی ئه‌و پڕۆژه‌یه چی به‌سه‌ر دێ.
فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز ساڵی 84 بڕیاری له‌سه‌ر دراو به کرده‌وه له ساڵی 86 دروستکردنه‌که‌ی ده‌ستی پێکردو له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا چه‌ند جار پڕۆژه‌که ڕاگیراوه‌و هه‌موو جارێ کاربه‌ده‌ستان به دانی واده‌و به‌ڵێنی نوێ باسیان له به ئاکام گه‌یاندنی کردوه، به‌ڵام ئه‌و واده‌و به‌ڵێنانه تا ئێستا بێ ئاکام بوون.
فه‌رمانداری شاری سه‌قز له به‌فرانباری ساڵی 91 وتبووی که به ته‌رخانکردنی 6 میلیارد تمه‌ن 30%ی کاره‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه کراون، به‌ڵام ئێستا دوای 3 ساڵ له‌و کات هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که کاروباری فڕۆکه‌خانه‌که هه‌ر له جێی خۆیه‌تی‌و ته‌نانه‌ت باس له ڕاگیران‌و داخرانی ده‌کرێ.
شایانی باسه, ته‌رخان نه‌کردنی بودجه، وه‌دره‌نگ که‌وتنی ماوه‌ی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌که، نه‌گواستنه‌وه‌ی ده‌که‌له‌کانی فشار قه‌وی له ده‌وروبه‌ری شوێنی پڕۆژه‌که، لێنه‌دانی ڕێگای جێگره‌وه‌ی سه‌قز _ مه‌ریوان‌و بێ مه‌یلیی وه‌به‌رهێنه‌رانی نێوخۆیی‌و بیانی بۆ کار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌شێک له کێشه‌و هۆکاره‌کانی ڕاگیرانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه.