مۆرەیەكی دیكەی ئیتلاعات لە شاری بۆكان درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، نزیكەی كاتژمێر 9ی شەوی رابردوو مۆرەیەكی دیكەی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری بۆكان بە ناوی “عەبدوڵڵا دارەند” لە لایەن كەسانی نەناسراو درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ كوژراوە.
“عەبدوڵڵا دارەند” یەكێك لەو كەسە بەدناوانە بووە كە دەستی لە ئازار و ئەزیەتی خەڵك و بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر و تێكدانی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵكی شارەكەدا بووە و لە لایەن هاوڵاتییانەوە چەندین جار سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە، بەڵام ئەو ساكاڵا خەڵكیانە لە لایەن دام و دەزگا حكومەتییەكانەوە هیچ وەڵامێكی پێ نەدراوەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رێكەوتی 4ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ مۆرەیەكی دیكەی ئیتلاعات بە ناوی “حەسەن عەلیپوور” ناسراو بە “حەسەن بانەیی” لە شاری بۆكان بە دەستڕێژیی گوللە كوژرا.