ژنێك لە شاری مەریوان بە دەستی مێردەكەی كوژرا

پیاوێكی خەڵكی شاری مەریوان بەھۆی كێشەی بنەماڵەییەوە، ھێرشی كردووەتە سەر ژنەكەی و بە چەقۆ كوشتوویەتی.

بەپێی راپۆرتی باسنیوز، ئەو ژنە ناوی “فەریدە” و 29 ساڵ تەمەنی بووە و پاش ئەوەی بە چەقۆ لێیدراوە، ماوەی یەك رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

فەریدە خەڵكی شاری مەریوان بووە و پاش ئەوەی لەگەڵ مێردەكەی دەمەقاڵە و شەڕ لە نێوانیاندا دروستبووە، مێردەكەی بە چەقۆ ھێرشی كردووەتە سەری و چوار چەقۆی لەسەر سینگی داوە.

بە وتەی كەسانی ئاگادار، ئەو ژن و مێردە چەندین جار كێشە و دەمەقاڵەیان بووە و پێشتریش ئەو ژنە لە لایەن مێردەكەوە زۆری لێدرابوو و بۆ ماوەی پێنج مانگی لە ماڵی باوكی بوو.

بكووژەكە ناوی “جەسیم”ە و پاش ئەنجامدانی تاوانەكەی، لە لایەن پۆلیسەوە گیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …