گەریلایەكی خەڵكی شاری سەقز لە نێو خاكی باكووری كوردستان و بە دەستی هێزەكانی توركیە گیانی بەخت كرد.
بە پێی راپگەیەندراوی “هەپەگە”، گەریلایەكی خەڵكی ناوچەی تیلەكۆی شاری سەقز رۆژی 25ی مانگی خەرمانان، كەوتووەتە بۆسەی چەكدارانی ئەرتەشی توركیە و گیانی لەدەستداوە.
ناوی ئەو گەریلایە “عیرفان شەهابی” كوڕی سەعید و ناسراو بە “رێباز تیلەكۆیی” بووە و تەرمەكەی رادەستی بنەماڵەكەی كە نیشتەجێی شارۆچكەی دەربەندیخانی باشووری كوردستانن، كراوەتەوە.