پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوو وەرزشكاری كورد میداڵی نێودەوڵەتییان مسۆگەر كرد

تیمی كاڕاتەی كیوكوشینی مەهاباد لە خولی نوێی یارییەكانی “ئوراسیا”دا توانی دوو میداڵی زێڕ بباتەوە.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەیەوە، لەو یارییانەدا كە لە شاری تاران بەڕێوەچوون، “ئارام قادرپوور” لە كێشی كەم 50 كیلۆداو “سالار نازم” لە كێشی كەم 55 كیلۆ لە ئاستی تەمەنیی لاوان‌دا توانییان لە یاریی كۆتایی‌دا ڕكەبەرەكانی خۆیان لە وڵاتانی ئەفغانستان‌و توركیە بەچۆك دابێنن‌و میداڵی زیڕی ئەو پێشبڕكێیانە بە ناوی خۆیان بۆ شاری مەهاباد بێننەوە.

جێگای باسە، ئەم خولەی پێشبڕكیی كاڕاتەی ئوراسیا بە بەشداریی 300 وەرزشكاری ئێرانی‌و بیانی لە ڕۆژانی 26و 27 ی خەرمانان لە شاری وەرامینی تاران بەڕێوەچوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …