دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

دەیان بەسیجی لە ورمێ رەوانەی سوریە و عێراق كران

64 ئەندامی خۆجێیی بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە دوو ناوچەی مەرگەوەڕ و سومای ورمێ، بە مەبەستی رەوانە كردن بۆ سوریە و ئەنباری عێراق ئامادە كران.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ماوەی رۆژانی رابردوو بەخشنامەیەك كە لە لایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە دراوەتە رێكخراوی بەسیج لە پارێزگای ورمێ، دەبێ لە ماوەی 6 رۆژدا، ئامادەكارییەكان بۆ ناردنی 64 كەس لە ئەندامە خۆجێییەكانی بەسیج لە دوو ناوچەی مەرگەوەڕ و سۆمای ورمێ بۆ ناوچەی ئەنباری عێراق و سوریە جێبەجێ بكرێ.

بڕیارە ئەم گرووپە لە بەسیجیەكان، بە جلی نیزامیی “حەشدی شەعبی” بۆ ناوچە جیاجیاكانی ئەنباری عێراق بنێردرێن و لەوێ لە دژی چەكدرانی داعش شەڕ بكەن.

گرووپێكی دیكەی 64 كەسی، بڕیارە بە شێوەی نهێنی و لە رێگای سنوورەكانی توركیە، رەوانەی سوریە بكرێن.

ئەم داواكارییەی سپا، لە لایەن هەندێ لە ئەندامە خۆجێییەكانی بەسیجەوە لەگەڵ دژایەتی بەرەوڕوو بوونەوە و رایانگەیاندووە، رێكەوتننامەی ئەوان لەگەڵ ئۆرگانە نیزامییەكانی ئێران، تەنیا لە ناو خاكی ئێران بووە و بە هیچ شێوەیەك ئمادەی شەڕ لە دەرەوەی سنوورەكانی ئەو وڵاتە نیە.

بەم پێیە، سپا ئەو كەسانە وەكوو ئەندامانی سپای قۆدس، لە دەرەوەی ئێران بەكاردەهێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …