دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوو لاوی كورد لە ئاودا خنكان

دوو لاوی كورد بەهۆی نەزانینی مەلە لەناو رووباری “بەیات” لە نزیك شاری “دێهلوڕان” سەر بە پارێزگای ئیلام لە ئاودا خنكان و گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر و بە پشتبەستن بە زانیاریی پۆلیسی بەشی “مووسیان”ی شاری دێهلوڕان دوو لاوی 15 و 25 ساڵەی كورد كە لەگەڵ بنەماڵەكانیان بۆ سەیران چوونەتە كەناری رووباری بەیات، بەهۆی نەزانینی مەلەوە لە ئاودا خنكاون.

تەرمی ئەو دوو لاوە پاش چەند كاتژمێر لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە لە ئاو هێنراوەتە دەرەوە و دواتر رەوانەی پزیشكی یاسایی كراون.

ساڵانە لەناو بەنداو و رووبارەكانی كوردستان بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە كردن و كەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دانانی هێمای ئاگادار كردنەوە دەیان كەس و بەتایبەت لاوان، لە ئاودا دەخنكێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …