چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران لە ناوچەی ورمێ كوژرا

یەكێكی دیكە لە ئەندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە ئاواییەكی ناوچە سنوورییەكانی شاری ورمێ لە لایەن كەسانێكی نەناسراو درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرا.

بە پێی راپۆرتی مافنیوز، كاتژمێر 10ی شەوی 29ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1394ی هەتاویی، یەكێك لە ئەندامانی سپای پاسداران لە ئاوایی “دیزج” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ بە ناوی “حسێن پووری” ناسراو بە (حسێن بریوان) لە لایەن كەسانێكی نەناسراو درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرا.

هەواڵەكە جەخت دەكاتەوە، كە ناوبراو بە ئەسڵ خەڵكی ئاوایی “فلكان” بووە و ماوەی 10 ساڵ دانیشتووی گەڕەكی “خێری ئاباد”ی سەر بە ئاوایی دیزجی مەرگەوەڕی ورمێ بووە و شەوی رابردوو لە بەر دەرگای ماڵەكەی خۆی دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژراوە.

ناوبراو پێشتر لە لایەن هێزی ئینتزامیی شارستانەوە بە تۆمەتی دزیی كردن لە ئەنباری تەقەمەنیی “تیپی زێوە” دەستگیر كرابوو، بەڵام بە نێوبژیوانی سپای پاسداران ئازاد كرا.

پێشتریش لە رێكەوتی 20ی مانگی گەلاوێژی 1394ی هەتاویی یەكێك لە سەركردەكانی بەسیج بە ناوی “تیجر مەزدگیر” خەڵكی ئاوایی “ئەنەبی” لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە لایەن كەسانی نەناسراو كوژرا.

شەوی 4ی مانگی خەرمانانیش “حسێن عەلی پوور” لە ئەندامانی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكان لە لایەن كەسانی نەناسراو درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرا.

تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیاریەتی كوژرانی ئەم كەسانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …