شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

هەر كوردێكی رۆژئاوایی كۆچ بكات، داراییەكانی دەستی بەسەردا دەگیردرێت

لە ئاكامی شەپۆلی بەرینی كۆچ كردنی خەڵكی سوریە و بەتایبەت ناوچە كوردستانیەكانی رۆژئاوا، بۆ دەروەی وڵات، یەكێك لە رێبەرانی كوردی رۆژ‌وئاوای كوردستان (سوریە) رایگەیاند: بە پێی یاساكان كە لە ناوچە كوردستانیەكانی رۆژئاوا جێبەجێ دەكرێ، مڵكو ماڵی كۆچبەران كە بەرەو دەرەوەی سوریە دەڕۆن، دەستی بەسەردا دەگیردرێت و ئەو كۆچبەرانە بۆیان نیە مڵك و ماڵی خۆیان بفرۆشن.

“عەبدوڵسەلام ئەحمەد” یەكێك لە رێبەرانی كوردی سوریە لەوبارەوە بە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا لە شاری ئەردەبێڵی ئێرانی راگەیاندووە: بۆ پێشگرتن لە كۆچی خەڵك، ناچار بوونی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەین و بەو پێیە ئەو عەرز و مڵك ماڵانەی كە تایبەت بە كۆچبەرانی رۆژئاوای كوردستانە، دەستی بەسەردا دەگیردرێت.

ناوبراو وتیشی: كۆچ كردن ئەمڕۆكە بووەتە پیلانێكی دیكە بۆ لەنێوبردنی نیشتمانی ئێمە و ئێمە رۆژانە بینەری ئەوەین كە خەڵك عەرز و ماڵەكەی خۆی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی پارەیەكی دەست كەوێت و بەرەو دەرەوەی وڵات كۆچ بكات.
ئەو هەواڵنێرییە حكومەتییەی ئێران باس لەوە دەكات، زیاتر لە دوو لەسەر سێ خەڵكی شاری 52 هەزار كەسی كۆبانێ، بە مەبەستی كۆچ كردن بەرەو ئوروپا، زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …