چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بەبۆنەوەی لەدایك بوونی “محەمەدی هەوراز” لە نەغەدە رێوڕەسمێك بەڕێوە چوو

لە ساڵیادی لە دایكبوونی “محەممەد هەوراز” شاخەوانی ناسراوی كوردستان ڕێز لە یادی ئەو شاخەوانە كۆچكردووە گیرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، دوێنێ هەینی 27ی مانگی خەرمانان بەبەشداریی بەشێكی بەرچاو لە شاخەوانەكانی كوردستان كە لە شارەكانی “پاوە، سەقز، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، بۆكان، سنە و هەورامانەوە” بە بەڕێوە بردنی رێوڕەسمێك یادی لەدایكبوونی شاخەوانی ناوداری كوردستان “محەممەد ئەوراز” لە شاری نەغەدە بەڕێوە برد.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، محەممەد ئەوراز، سالی ١٣٤٨ی ھەتاوی لە شاری نەغەدە لەدایك بووە و لە تەمەنی مێر منداڵییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی كرد. دوای بوو بە ئەندامی دەستەی شاخەوانی میللی ئێران پێی داناوەتە سەر ژمارەیەكی زۆر لە چیا ھەرە بەرزەكانی جیھان و لە ناویاندا چیای ئێڤێرێست، بەرزترین كێوی جیھان. محەممەد ھەوراز سالی ١٣٨٢ی ھەتاوی، كاتێك لەگەل شاخەوانی كۆچكردووی كورد “موقبیل ھونەرپەژوو” دەچوو ھەتا كێوی “گاشێربرووم”ی وڵاتی پاكستان فەتح بكات، كەوتە بن ڕەھێلەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەكانی پاكستان، گیانی لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …