دەزگای چاودێری رادیۆو تەلەفزیۆنەكانی حكومەتی توركیە، بەتۆمەتی پشتیوانی كردن لە كورد 15 كاناڵی میدیایی لەو وڵاتە داخست.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی تودەی زمانی توركیە، لە نێو ئەو میدیانەی داخران كەناڵی “ئۆزگیور گیون تیڤی و دێنگبێج تیڤی و مێزۆپۆتامیا تیڤی” بەرچاو دەكەون.
شەڕو پێكدادانەكان لەنێوان پەكەكەو حكومەتی توركیە، قەیرانو بارگرژیی لەوڵاتە زیاتر كردوەو هێرشی ئەمجارەی حكومەتی توركیە ئەمجارە میدیاو كەناڵی راگەیاندنی لایەنگر كوردیشی لەخۆ گرتووە.