چوار شه‌ممه‌ 21 شوبات 2024

تاكە كارخانە سیمانی دێهلۆران داخرا

لەحاڵێكدا كە كارخانە سیمانی دێهلۆران پاش 15 ساڵ تازە گەیشتووەتە ئاستی بەرهەمهێنانی پڕاوپڕ، بە هۆكارگەلێكی نادیار داخراوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر، رێك 15 ساڵ پێش یەكەم هەنگاو بۆ دروستكردنی كارخانەی سیمانی دێهلۆران بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەوكاتی مەجلیس هەڵهێنرا و لەو كاتەوە تا ئێستا ئەو پرۆژەیە نەگەیشتووەتە ئاستی بەرهەمهێنان.

ئەم راپۆرتە هەروەها باس لەوە دەكات، كە پرۆژەی كارخانەی سیمانی دێهلۆران لە نیوە رێی و رێك لە كاتی دەوڵەتی حەسەنی رۆحانی بۆ یارمەتیدانی كەرتی تایبەت چووە مەیدان، بەڵام سەرمایەگوزارەكە نائۆمێدانە بە پێی هۆكارگەلێكی نادیار كارخانەكەی داخست و كرێكارەكانی رەوانەی ماڵەوە كرد.

هەروەها چیرۆكی داخستنی كارخانە سیمانی دێهلۆران رێك كاتێكدا هاتە ئاراوە كە شەپۆلی بێكاریی لاوانی خوێندەوار لەو شارە سنوورییە چیرۆكێكی تاڵە، چوونكە بە هەبوونی ئەو كارخانە پیشەییە زۆرێك لە لاوانی ئەو شارە خوێندنی خۆیان لە كەرتی تایبەت بە سیمان درێژە پێ دەدا. بەڵام ئەمڕۆ ئیتر مەجالێك بۆ درێژەدان بە خوێندن و گۆڕینی بواری خوێندن نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …