زیندانیەكی سیاسی كورد پاش 20 سال لە زیندان ئازاد كرا

یەكێك لە بە پێشینەترین زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد ئازاد كرا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، زیندانییەكی سیاسی كورد بە ناوی “محەممەد مورادی” كوڕی عەبدوڵڵا، پاش تێپەڕاندنی 20 ساڵ زیندان، لە زیندانی ناوەندیی یەزد ئازاد كرا.

ئەو زیندانیە سیاسیە، دوای١٧ساڵ دوورخرانەوە و راگوێزرانی بۆ زیندانی یەزد لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا ئەو زیندانییە سیاسییە ئازاد كراوە.

ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ “عەلی‌ساڵحی” لەلایەن دەزگا قەزاییەكانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیی لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی و هەوڵدان بە دژی تەناهی نەتەوەیی بە 20ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم داربوو.

محەمەد مورادی كە لە زیندان تووشی ” تومۆری مێشك ” ببوو و بڕیار بوو لە دەروەی زیندانی نەشتەرگەریی بۆ بكرێت، ساڵی 1375ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ “والی دروودی، عومەر ئیمامی كوڕی حەسەن و عەلی ساڵحی” دەستگیر كران و هەتا ئێستاش لە مافی وەرگرتنی مەرەخەسی بێبەریی بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …