پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

وەرزشوانانی كورد لە ماوەی یەك هەفتەدا 4 میداڵی نێودەوڵەتییان مسۆگەر كرد

4 وەرزشوانی كورد لە 3 بواری وەرزشیی لەوانە “زۆرانبازیی، كاراتە و هەڵگرتنی قورسایی” لە ئاستی ئاسیا و جیهاندا، توانیان 4 میداڵ مسۆگەر بكەن.

لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی زۆرانبازیی لە لاسوێگاسی ئەمریكا “یوسف قادریان” خەڵكی شاری سەقز لە كێشی 80 كیلۆدا توانی پلەی سێهەمی جیهان مسۆگەر بكات و هەروەها “سامان تەهماسبی” وەرزشوانسی خەڵكی سنە كە ئێستا بۆ تیمی وڵاتی ئازەربایجان زۆرانبازی دەكات، لە كێشی 85 كیلۆدا پلەی سێهەمی جیهانی بەدەستهێنا.

هەر لەم رۆژانەی دواییدا “زەبیحوڵڵا پورشیب” كاراتە كای ناسراوی خەڵكی شاری ئیلام توانی لە ئاستی ئاسیادا میداڵی زێو (برۆنز) وەربگرێت و پلەی سێهەم بە ناوی خۆیەوە تۆمار بكات.

لە بواری هەڵگرتنی قورساییشدا “عەلی هاشمی” وەرزشوانی خەڵكی شاری ئیلام لە كێشی 94 كیلۆدا لە ئاستی ئاسیا بە تۆمار كردنی 155 كیلۆگرەم، پلەی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات و میداڵی زێڕ لە مل بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …