گەریلایەكی سنەیی لە شاری شەنگال گیانی بەخت كرد

فەرماندەی هەپەگە لە شەنگال رایگەیاند، 2 گەریلا لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە شەڕ لەگەڵ چەكدارەكانی گیانیان بەخت كردووە و یەكێك لە گەریلاكان خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە و یەكێكیشیان خەڵكی شاری قامیشلووی رۆژئاوای كوردستانە.

ناوی ئەو گەریلایە كە رۆژی چوارشەممە 18ی مانگی خەرمانان لە شاری شەنگال و لە شەڕ دژی داعش گیانیانبەخت كردووە، “كاوە سنە” خەڵكی سنەی رۆژهەلاتی كوردستان و “لۆند قامیشلو” خەڵكی شاری قامیشلووی رۆژئاوای كوردستان راگەیەندراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ماوەیەك پێش ئێستاش گەریلایەكی دیكەی سنەیی لە شاری شەنگال بە ناوی “فەرزاد مەقسوودی” گیانی بەخت كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …