كاربەدەستێكی ستادی بەربەرەكانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەكان دەڵێ ڕێژەی مردنی ژنانی گیرۆدەبوو بە مادەی هۆشبەر لە ئێران 33% زیادی كردوە.
“پەرویز ئەفشار” جێگری بەشی كەمكردنەوەی لە داوا لە ستادی خەبات دژی مادە هۆشبەرەكان دەڵێ ژمارەی مردنی ژنانی گیرۆدەی مادەی هۆشبەر لە ساڵی 93 لە چاو ساڵی 92 زیاتر لە 33% زیادی كردوە.
پەرویز ئەفشار دەڵێ بە تێكەڵە كێشانی مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر هۆكاری زۆربوونی مردنی ژنانی توشبوو بە ماددەی هۆشبەر بووە. ئەو دەڵێ لەگەڵ كێشانی ماددەی هۆشبەر خواردنەوەی ” مەشرووب” و خواردنی ” بێنزودی ئاسپین” و ” دیازپام” نموونەیەك لەو تێكەڵەخۆرییەن كە بەو هۆیەوە ژمارەی مردن لە نێو ژنانی گیرۆدەی مادەی هۆشبەر زیاد بووە.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان 10% حەشیمەتی گیرۆدەبووانی مادەی هۆشبەری ئێران لە ژنان پێكهاتوون، ئەو رێژیە ساڵی 1385ی هەتاویی 5% بووە، بەو پێیە لە ماوەی 7_8 ساڵی ڕابردوودا ئەو ئامارە دوو هێندەی پێشوو زیادی كردوە.
ماوەیەك لەوە پێش شەهیندوخت مەولاوێردی، بریكاری سەرۆك كۆمار بۆ كاروباری ژنانیش ڕایگەیاندبوو كە نرخی پەرەسەندنی گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر لە نێو ژناندا زیاتر لە پیاوانو تەنانەت زیاتر لە دوو هیندەی ئەوانە.