شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

ساڵانە 9 میلیۆن تۆن مادەی كانزایی لە ئیلام دەردەهێنرێت

جێگری كاروباری پیشەسازیی و كانی سەر بە رێكخراوی پیشەسازی، كان و بازرگانی پارێزگای ئیلام باسی لەوە كرد كە ساڵانە 9 میلیۆن تۆن مادەی كانزایی لەو پارێزگایە دەردەهێنرێت.

“رەزا محەمەدرەحیمی” لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، وتی: 68 جۆ مادەی كانزایی لە ئاستی ئێراندا هەیە و 12 جۆر لەو مادەگە لە ئاستی پارێزگای ئیلام بوونی هەیە.

نابراو وتی ناوی ئەم مادە كانزاییانە بەمچەشنەیە: گرنگترینەكەیان ئالوویوم ئاهەكی كە بۆ بەرهەمهێنانی سەرەتایی سیمان بەكاردەهێنرێت، بەردی گەچ، شیل و مارن مادەی سەرەتایی بۆ بەرهەمهێنانی ئاجۆر، بیتومین یان قیری سروشتی، خاكی رۆس، خیز، ماسە، ئاهەك، بەردی چوار پاڵۆ و كەربۆنیاتی كەلەسیۆم.

ئەو كاربەدەستە حكومەتییە هەروەها وتی: لە كۆی 46 كانزا لە ئاستی ئیلام 18 كانزایان سەرقاڵی بەرهەمهێنانن.

شایانی باسە، پارێزگای ئیلام وێڕای ئەوەیكە یەكێك لە پارێزگا دەوڵەمەندەكانی ئێران لە رووی سەرچاوە سروشتیەكانەوە دێتە ئەژمار، بەڵام لە رووی جۆرەها كێشەی كۆمەڵایەتیی و بەتایبەت بێكاری و خۆكوژیی و نەبوونی ئاسۆیەكی روون بۆ ژیانێكی دابینكراو، لە پلەی یەكەمی قەیراناویترین پارێزگاكانی ئێراندایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …