سێ هاوڵاتیی بەلووچ بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژران

سێ هاوڵاتیی بەلووچ لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەلووچستان كوژران.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، كرێكارێكی بەلووچ بە ناوی “بەشارەت كەلمەتی” رۆژی 16ی مانگی خەرمانان لە نزیك سنووری پاكستان لە ناوچەی ریمدان و 2 لاوی دیكە بە ناوەكانی “عەتاوڵا دامەنی و ئیمان ئەرژەنگی” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان كوژران.

بەشار كەلمەتی لە سەر وانتێك بووە و لە ناوچەی سنووری ریمدان لە سنووری پاكستان بوووە كە لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە بە بێ ئەوەیكە ئاگادار بكرێتەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

بەشارەت كەلمەتی لەمدواییانە هاوسەرگیری كردووە و بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ باوك و دایكی كە لەو دیوی سنوورەكان دەژیان، رەوانەی خاكی پاكستان ببوو.

دوو هاوڵاتیی دیكە بە ناوەكانی “عەتاوڵا دامەنی و ئیمان ئەرژەنگ”یش كە خەڵكی ئێرانشار لە باشووری بەلووچستان بوون، كە لە لایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە هۆی ئەوەیكە ئۆتۆمبیلەكەیان ئاگری تێ بەر بووە، گیانیان لەدەستداوە.

ئەو دوو لاوە، خوێندكاری زانكۆی زابۆل بوون.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، ئۆتۆمبیلی “عەتاوڵا دامەنی” بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەكانەوە ئاگری گرتووە و لە سەر رێگاكەی دەرچووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی دەكات كە، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە بینینی بڵێسەكانی ئاگر، شوێنەكەیان بەجێهێشتووە و كەسە بریندارەكانیان بە تەنێ جێهێشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …