نامەی بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ ئەحمەد شەهید

ئەفشین سوهراب زادە بەندکراوی سیاسی کورد کە لە زێندان تووشی شێرپەنجە بووە و گیانی لە مەتەرسی دایە، نامەیکی سەرئاوالا بۆ ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنوسێت.

دەقی ئەم نامەیە کە لەلایەن ” ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان ” وە بڵاو کراوەتەوە بەم جۆرەیە:

جەنابی ئەحمەد شەهید

من “ئەفشین سۆهراب زادە” یەکێک لە بەندکراوە سیاسیەکانی کوردم و دوچاری نەخۆشی شێرپەنجەم.

دڵنیام کە من ناناسن، هیوادارم ئەم نامەیە بگاتە دەستتان و بزانن من گەنجێکی ۲۴سالە لە دادگاێکی ۵خولەکیدا ۲۵سال زیندانیم بۆ براوەتەوە و ئیستاش لە بەندیخانەی میناب دەگەل نەخۆشی شێرپەنجە هاورێ و هاوسەنگرم.

من لە رێکەوتی ۱۸/۳/۱۳۸۹بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە شاری کامیاران قۆلبەس کرام و لە دادگای ئینقلابی ئیسلامی شاری سنە بە تۆمەتی “محاربە” و ئەندام بون لە ناو “کۆمەلە” ۲۵سال زیندانیم بو بێرایەوە.

تا ئەو جێگا و لە بیرمە پێش لەوەی کە دەستبەسر بکرێم باری تەندروستم باش بو و هیچ ئازارێکی گیانیم نەبو، بەلام لە ئیدارەی ئیتلاعات بە سەختی لێیان داوم و ئەشکەنجەیان کردوم جارێک لوتیان شکاندوم و بە هۆی لێدانی و ئەشکەنجە “فەتقم” دێراوە.

جەنابی ئەحمەد شەهید

ئەگەر بمهەوێت باسی ئەشکەنجە و ئازارێک کە لە درێژەی ئەم سالانەدا بە سەرم هاتوە قسەت بۆ بکەم ئەوا دەبێ کتێب بنوسم بەلام ئازاری من ئیستا ئەوە نیە بەلکو نەخۆشیەکەمە کە کوتایەکەی بە مەرگ خەتم دەبێت.
“شێرپەنجە” ئەو نەخۆشیە وا لە ئیران چارەسەری نیە بە هۆی نەخۆشیەکەمەوە غەیری پێست و ئیسقان هیچم پێوە نەماوە
هەمو رۆژێ دایکی پیرم لە دادستانی کامیاران بۆ سنە و لە سنەوە بۆ میناب و ئینجا دوبارە دێتەوە بۆ کامیاران بەلکو بۆ دەرمانی نەخۆشیەکەم مەرخەسیم بۆ وەرگرێ.

جەنابی ئەحمەد شەهید

بە راشکاوی بۆت بلێم ئاواتی مەرگم بۆ خۆم هەیە، ۵سالە رەنج و عەزاب دەکێشم نامەوێ هیچ کارێکم بۆ بکەن بەلام دلم بە حالی دایکم ئەسووتێ ئەویش لەگەل ئازارەکانی من ئازار دەکێشێ و دەستی بە هیچ کوێ ناگات ئیستاش تەنها لە بەر خاتری دلی دایکم و لە بەر خاتری ئەوێک کە بێسەلمینن ئێوەش لە بەرانبەر کوردەکاندا جیاوازی دانانن، حەولێکم بۆ بدەن.

ئەفشین سۆهراب زادە
بەندیخانەی میناب
پێنج شمە
۱۹خەرمانانی ۱۳۹۴

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …