نوێنەری ئێران لە ئاژانسی ئەتۆمی: بنكەی پارچین پێوەندیی بە ئاژانسەوە نییە

لە كاتێكدا بڕیارە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتوم بڕیارە تا سەرەتای زستانی ئەمساڵ بڕیاری كۆتایی‌و یەكلاكەرەوەی خۆی لەسەر پەروەندەی ئەتومیی ئێران بدا‌و بابەتی گوماناوی بوونی ئەو چالاكییانە یان ڕەواندنەوەی گومانەكان لەسەر ئێران یەكلا كاتەوە، نوێنەری ئێران لە ئاژانس ناڕەزایەتیی خۆی لە هەڵوێستی ئاژانس ڕاگەیاند.

یۆكیۆ ئامانۆ، سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتومی دەڵێ هەندێ پرسیاریان لەسەر چالاكییەكانی ئێران كە بنكەی نیزامیی پارچین هەیە. ئەو دەڵێ دەبێ هەوڵەكان چڕتر ببنەوە تا بۆ كاتی دیاریكراوی 24ی سەرماوەز هەموو ئەگەرو پرسیارەكان یەكلایی كرابێتنەوە.

بەرپرسانی ئاژانس دەڵێن هەموو كەرەستەو ئیمكاناتی پێویست بۆ پشكنینی بنكەی ئەتومیی پارچین‌یان هەیە، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا ڕەزا نەجەفی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانس دەڵێ پارچین بنكەیەكی نیزامییەو ئەوەی لەوێ دەكرێ هیچ پێوەندییەكی بە ئاژانسەوە نییە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتومی لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا كە دوو حەوتوو لەوە پێش بڵاوكرایەوە، دەڵێ بە هەندێ جموجۆڵ‌و ماشێن‌و كەرەستەی پێویست بۆ چالاكیی تایبەتی لە چەند شوێنێكی پارچیندا زانیوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …