هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بە رەخنەگرتن لە نوێنەری بۆكان، پەردە لە سەر فەرهەنگی سێ زمانەی كوردستانیكا لادرا + وێنە

بە پێی راپۆررتی هەواڵنێریی روانگە، رێوڕەسمی پەردە لادان لە فەرهەنگی سێ زمانەی كوردستانیكا لە سالۆنی كۆبوونەوەكان لە پاركی میلەتی بۆكان، بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای ئەم رێوڕەسمەدا “فاتح سەعیدی” بە نوێنەرایتی لە چاپەمەنی “مانگ” وتاریدا. ناوبراو بە ئاماژاە بە شێوەی هاوكاریی بڵاوكراوەی “مانگ” و نووسەری كتێبی “عەلی جەوشەنی” وتی: چاپەمەنی مانگ وێڕای ئەوەكە لە سەرەتای كاری خۆیدایە، بە هۆی پێگەی پرۆژە، پشتیوانیی لەو كتێبەی گرتە ئەستۆ. سەعیدی لە درێژەدا وتی: رەوتی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە بە پێی ستانداردە فەرهەنگیەكانی ئێستای تاران بەڕێوەچووە.

وتاردەری دووهەم “قادری” پشتیوانی ماڵی پرۆژەكە بوو، ناوبراو پێگەی پرۆژەكەی بە هۆی پشتیوانییە ماڵییەكانی خۆیەوە گرێ دا و خوازیاری پشتیوانی خەڵكانی دیكە لە پرۆژەهایەكی هاوچەشن بوو.

كاریگەرترین بەشی رێوڕەسمەكە وتاردانی هاوسەری عەلی جەوشەنی بوو. ناوبراو باسی لە هەوڵی 15 ساڵەی هاوسەرەكەی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە كردووە كە بە شێوەی كردەیی ژیانیانی تووشی گرفت كردووە. هاوسەری جەوشەنی لە درێژەدا باسی لە كێشەكانی ئەم پرۆژەیە كردووە و زیادیشی كردووە كە هاوسەرەكەی بە هۆی دانانی هەموو كاتی خۆی بە مەبەستی تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە و نەبوونی هەوڵی پێویست تووشی خاوی لە پێشەوەچووندا بووە. ناوبراو بە توندی هێرشی كردە سەر نوێنەری بۆكان و ناوبراوی دایە بەر رەخنە و وتی: من چەندینجار لەگەڵ ناوبراو پەیوەندیم گرتووە تا ئەوەیكە لەم كارە پشتیوانی كردووە. دوایین جار ناوبراو بە منی وت: كە چیتر پەیوەندیی ناگرین و لە بەرامبەردا بەدواداچوونی خودی بابەتەكە دەكات. هەوڵێك كە هیچكات نەچووە قۆناغی جێبەجێ كردن “عوسمانی ئێمەی خەڵافاند.”

وتەكانی هاوسەری جەوشەنی كەشی سالۆنەكەی بە توندی خستە ژێر كاریگەرییەوە، بەچەشنێ كە بەڕێوەبەری رێوڕەسمەكە بە توندی تووشی شۆك بوو و توانای درێژەدان بە رێوڕەسمەكەی نەبوو. لە ئاكامدا بەڕێوەبەرەكە پاش هەوڵێكی زۆر و بە دەنگێكی لەرزۆكەوە بانگی لە “ئەمجەد غوڵامی” كرد كە وتاردەری دیكەی رێوڕەسمەكە بوو.

غوڵامی ئەم فەرهەنگەی جیاواز لە هەموو فەرهەنگە پێشووەكان وەسف كرد و بە شۆڕشێك لە فەرهەنگنووسی كوردی ناولێبرد.

دواتر “عەلی جەوشەنی” لە نێوان چەپڵەی بەرینی ئامادەبووان دەستی كرد بە وتاردان. ناوبراو لە سەرەتادا بە باس كردنێك لە فەرهەنگ نووسی و پێشینەكەی باسی لە فەرهەنگەكەی خۆی كرد و وتی: ئەم فەرهەنگە 100 هەزار وشەی لەخۆ گرتووە كە لە 3600 لاپەڕە پێكهاتووە. جەوشەنی لە درێژەدا وتی، هەموو قۆناغەكانی ئامادەكردنی كتێبەكە لەوانە كۆكردنەوەی پیتەكان، خودی خۆی ئەنجامی داوە. جەوشەنی لە كۆتاییدا باسی لە سەبر و خۆڕاگریی بنەماڵەكەی لە ماوە ئەو 15 ساڵەدا كرد.

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا عەلی جەوشەنی، هاوسەرەكەی، فەرمانداری بۆكان و نوێنەری چاپەمەنی مانگ پەردەیان لەسەر فەرهەنگی سێ زمانە لادا تا ئامادەبووان كتێبەكە بە ئیمزای نووسەرەكە بكڕن.

لەو رێوڕەسمەدا “جەمال خوسرەوی فەرمانداری بۆكان، ئاوات دووكاندا بەرپرسی كۆمیسیۆنی فەرهەنگی شورای شاری بۆكان و ژمارەیەك لە كەسایەتیە فەرهەنگی و هونەرییەكانی كوردستان بەشداربوون.

جەمال خوسرەوی لە كۆتایی رێوڕەسمەكە دەسخۆشی لە عەلی جەوشەنی نووسەری كتێبەكە كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …