چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

شەڕ و پێكدادانی چەكدارنە لە خۆی 11 كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

لە ئاكامی شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی سپای پاسداران و هێزەكانی پارتی ژیانی ئازاد كوردستان (پژاك) بە گشتی 11 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. ماوەیەك پێش ئێستاش هەواڵی تێكهەڵچوونی هێزەكانی سپا و پژاك لە كرماشان و هەروەها هێرشی پژاك بۆ سەر پاسگایەك لە شاری مەریوان بڵاو كرایەوە.

هەواڵنێری حكومەتیی ئیرنا، ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری “حسێن سیواتی ئەسڵ” فەرمانداری شاری خۆی، رایگەیاند: لە ئاكامی شەڕ و تێكهەڵچوونی هێزەكانی سپای پاسداران و گەریلاكانی پژاك، لە شەوی رابردوو لە نزیكی ئاوایی “بلەسوور” سەر بە ناوچەی سەر سنووری خۆی، 2 ئەندامی پژاك گیانیان لەدەستدا و 2 ئەندامی سپای پاسدارانیش كوژراون و 5 گەریلا و 2 ئەندامی سپایش بریندار بوون.

رۆژی 9ی مانگی خەرمانانیش فەرماندەی سپای “نەبی ئەكرەم” لە پارێزگای كرماشان باسی لە شەڕ و تێكهەڵچوونی هێزەكانی سپا و هێزە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی كردبوو كە لەو تێكهەچڵوونەشدا ژمارەیەك كوژران و بریندار بوون، بەڵام ئامارێكی دروست لەمبارەوە بڵاو نەكرایەوە و تەنها باس لەوە كرا كە یەكێك لە ئەندامانی سپا بەو هۆیەوە كوژراون.

پێشتریش كاربەدەستانی حكومەتیی لە پارێزگای سنە هەواڵی تێكهەڵچوونی هێرشی هێزەكانی پژاك بۆ سەر پاسگایەك لە شاری “مەریوان”یان راگەیاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …