دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

لە مانگرتنی میوە فرۆشەكانی سەقز تا مانگرتنی كرێكارانی شارەوانی لە شنۆ

مێوەفرۆشانی بازاڕی مێوەفرۆشی شاری سەقز لە ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی شارەوانی بە مەبەستی زیاتر كردنی دوكانەكانی ئەو مەیدانە، دەستیان داوەتە مانگرتن و لە فرۆشتنی مێوەو سەوزییەكانیان خۆیان بواردووە.

یەكێك لە دوكاندارانی ناڕازی بازاڕی مێوەفرۆشی شاری سەقز، لەم بارەوە رایگەیاندووە: ساز كردنی دوكانی نوێ و زیاتر كردنی دوكانەكان لە لایەن شارەوانییەوە لە بازاڕی مێوەو تەڕەباری شاری سەقز، بووەتە هۆی خراپ بوونی بارودۆخی كاریان و زیانێكی زۆری ئابووری بە دوكاندارانی دیكەی ئەو شوێنە گەیاندووە.

شایانی باسە، نزیكەی 1 مانگ و نیو لەوەپێشیش دوكاندارانی ئەو شوێنە لە ناڕەزایەتی بەو گەڵاڵەیەی شارەوانی، رێگریان لە كار كردنی ماشێنەكانی شارەوانی بە مەبەستی ساز كردنی بەشێكی دیكە لەو بازاڕە كردووەو ئەو مانگرتنە بۆ ماوەی 1 رۆژ درێژەی بووە.

tarehbar

هەروەها لە لایەكی دیكەوە، كرێكارانی پاككەرەوەی شارەوانیی شاری شنۆ مانیان گرتووە و هۆكاری ئەو مانگرتنەش نەدانی حەقدەست و خزمەتگوزاریی چەند مانگەی ئەو كرێكارانە و كەمتەرخەمی بەرپرسانی پەیوەندیدار بەرامبەر بەو پرسە بووە.

مانگرتنی ئەو كرێكارانە وایكردوە خەڵك تووشی كێشە ببنەوەو بۆ خۆیان لە خەمی فڕیدان‌و لەنێوبردنی زبڵ‌و زاڵی ماڵەوەیاندا بن.

هاتنە ئارای ئەو دۆخەو دواكەوتنی حەقدەستی ئەو كرێكارە زەحمەتكێشانە لە حاڵێك دایە كە هەموو حەقدەستی ئەوان لە لایەن خەڵكەوە دابین دەكرێت.

بەمجۆرەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتوە خەڵك مانگانە بەپێی پسوولەیەك بڕی 4000 تمەن دەدەن بە شارەوانی‌و ئەوەش چەند هێندەی حەقدەستی ئەو كرێكارانەیە، بەڵام لە شارەوانی بە وەخت حەقدەستەكانیان نادرێتێ‌و بەو پووڵەی خەڵك مامەڵەو بازرگانی دەكرێ‌و هەرچەند مانگ جارێكیش بڕێك پارە دەدرێ بەو كرێكارانەی بەو هۆیەوە كەوتوونەتە ژێر فشاری زۆر؛ كەچی هیچ ناوەندێكی حكومەتی نییە حەقی ئەو كرێكارانە بستێنێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …