ژنە چالاكێكی ئێرانی خەڵاتی “رەها”ی پێ بەخشرا

لە رەوتی سێهەمین خولی رێزگرتن لەو كەسانەی كە دەستیان لە بەرزكردنەوەی مافی مرۆڤ لە ئێران هەبووە، “فاتێمە دائێمی خۆشكنودهانی” كە پێشتر بە ناوی “ئاتێنا دائێمی” ناسراوە و لە ایەنگرانی مافی منداڵانی كار و سەرشەقامی ئێرانە، وەكوو یەكێك لەو كەسانە دیاریی كراوە كە خەڵاتی مافی مرۆڤی “رەها” لە لایەن “سودویند”ی پێ بەخشراوە.

لیژنەی نێوبژیوانانی سودویند پێكهاتوو لە “شیرین عبادی” براوەی خەڵاتی “ئاشتی نوبل”، مافناس، قازیی پێشووی دادگا، پارێزەری مافی مرۆڤ، هاوڕێ لەگەڵ “ئارۆن رودز” لە دامەزرێنەران و توێژەی سەرەكی پرۆژەی “مافی ئازادی” و بەڕێوەبەری پێشووی “فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی هێلسینكی بۆ مافی مرۆڤ” و “كارۆلینا یانوزفێسكی” پارێزەری مافی مرۆڤ و ئەندامی لیژەی بەڕێوەبەرایەتی “سودویند” ئەم هەواڵەیان لە حاڵێكدا راگەیاندووە كە “ئاتێنا دائێمی” چالاكی مافی مرۆڤ و لایەنگری مافی منداڵانی كار و سەرشەقام هێشتاكە لە “زیندانی ئێڤین”ی ئێراندا راگیراوە.

دامەزراوەی مەدەنی ئۆتریشی “سودویند” لە چوارچێوەی پرۆژەی “هەموو مافی مرۆڤ بۆ هەموو كەس لە ئێران” خەڵاتی “رەها”ی بۆ رێزگرتن لە چالاكانی مافی مرۆژ لە ئێران لەبەرچاو گرتووە.

“ئاتێنا دائێمی” ئێستاكە لە بەندی گشتیی ژنانی “ئێڤین” ناسراو بە “بەندی نێسوان” راگیراوە و دەیەمین مانگ لە سزای 14 مانگی خۆی تێپەڕ دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …