سێ شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / کوردستان / كۆڵبەرێكی دیكە بە دەستی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا

كۆڵبەرێكی دیكە بە دەستی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا

هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان تەقەیان لە كاروانی كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد كرد و بەوبۆنەوە كۆڵبەرێك گیانی لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتی باسنیوز، شەوی رابردوو كاروانی كۆڵبەرانی كورد لە خاڵی سنووری “شێخ سلە”ی شاری مەریوان دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك گیانی لەدەست داوە.

ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوی “فوئاد مەرزەنگی” و 23 ساڵان و كوری عومەر بووە و بە وتەی كەسانی ئاگادار فوئاد سەرەتا بریندار بووە و بەهۆی خوێنڕیژی زۆر گیانی لەدەست داوە.

دەبێ بوترێ، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە هۆی بێكاریی و تەنیا بە مەبەستی بژیوی ژیان روودەكەنە كاری پڕمەترسیی كۆڵبەری لە سەر سنوورەكان و بەو هۆیەوە رۆژانە بە شێوەی بەردەوام لە لایەن هێزە چەكدارەكانی حكومەتەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵیی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

  هاووڵاتییەک لە سەقز دەستگیر کرا

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە …