هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دۆخی خۆكوژیی لە ئیلام قەیراناویە

بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای ئیلام رایانگەیاندووە ئاماری خۆكوژی لەو پارێزگایە جێگای نیگەرانییە و لەئاستێكی مەترسیدار دایە.

بارودۆخی كۆمەڵایەتی ئێران لەجیهاندا لەئاستێكی خراپ دایه و لێپرسروانی حكومەتیش هیچ بەرنامەیەكیان سەبارەت بە چارەسەری كێشەكۆمەڵایەتییەكاندا نییه.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتییەكان، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی بڵاویان كردەوە، ئامارەكانی خۆكوژی لەپارێزگای ئیلام بە بەراوردلەگەڵ ساڵانی پێشوو كەمتر بووەتەوە بەڵام دیسان دۆخی خۆكوژی لەو پارێزگایە زۆر جێگای نیگەرانییە.

ئەوەش لەكاتێك دایە كە بەرپرسانی حكومەت ئاماری راستی لەبارەی خۆكوژی و زیانە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو ناكەنەوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی رفاەی ئێران، پارێزگای ئیلام پلەی یەكەمی لەبواری بێكاریدا هەیە و حەشیمەتی ئەو پارێزگایە لەژێر هێڵی هەژاری وڵات دان.

پارێزگای ئیلام سەرجەم 585 هەزار كەس حەشیمەتی هەیە كە لەئاستی ئێراندا پلەی یەكەمی خۆكوژی هەیە و تەنیا لەماوەی یەك ساڵدا 2 هەزار كەس لەو پارێزگایە خۆكوژیان كردووە.

تەمەنی خۆكوژی لە ئیلام كەمتر لە 30 ساڵ راگەیەندراوە و ژنان زیاتر دەست بۆ خۆكوژی دەبەن.
ئاماری خۆكوژییەكان لە ئێران بۆ بێكاری، جیابوونەوەی ژن ومێرد، دابڕان لەشوناس “ێ‌نومی”، خەمۆكی، هەژاری و چەندین هۆكاری دیكە دەگەڕێتەوە.

بەپێی ئاماری پزشكی دادوەری ئێران لە ماوەی ساڵەكانی 1380 هەتا 91١ی هەتاوی زیاتر لە 30 هەزار كەس لە ئێران بەهۆی خۆكوژی گیانیان لەدەست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …