دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئەندامانی شورای سێ شاری كوردستان دەستیان لە كار كیشایەوە

لە ماوەی یەك هەفتەدا ئەندامانی شورای سێ شار و ناحیەی كوردستان بە كۆمەڵ نامەی دەست لە كار كێشانەوەی خۆیان بۆ دامودەزگا پەیوەندیدارە حكوومەتییەكان بەرز كردووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، پاش ئەوەی پێنج كەس لە ئەندامانی شورای ناحیەی “شیناوێ” نامەیەكی دەست لە كار كێشانەوەیان واژۆ كرد و پێشكەش بە فەرمانداری پیرانشاریان كرد، ئەندامانی شورای شارەكانی مەهاباد و شنۆش دەست لە كار كێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر پێنج ئەندامی شورای ناحیەی شیناوێ لە پیرانشار بە هۆی كەمتەرخەمیی ناوەندە پەیوەندیدارەكان بە نیسبەت خەڵكی ئەو ناحیە و نۆژەننەكردنەوەی قوتابخانەی شیناوێ دەست لە كار كێشانەوەی خۆیان راگەیاند.

هەر دوابەدوای ئەوان، ئەندامانی شورای شاری مەهابادیش بەهۆی كێشە و ناكۆكیی ناو شوراكە نامەی دەست لەكار كیشانەوەی خۆیان بۆ ناوەندە حكوومەتییەكان بەرز كردووەتەوە.

كامران عەلیزادە ئازەر و سەید رەسووڵ نەبەوی، ئەو ئەندام شوراگەلەی شاری مەهابادن كە بە وتەی خۆیان بەهۆی كێشە و نادادپەروەرییەوە دەست لە كار كێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.

هەر لەو پیوەندییەدا سێ ئەندامی شورای شاری شنۆ بەهۆی كێشەیان لە گەڵ سەرۆكی شوراكە وازیان لە پۆستەكانیان هێناوە و دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.

عەلیڕەزا محەمەدنژاد، كازم ئیلاهی و رەشید ئیسفەندیاری، نامەی دەست لە كاركێشانەوەی خۆیان واژۆ كردوە و بۆ قایمقامی شارەكە بەرزیان كردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …