پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لە بەركردنی جلی كوردی لە زیندانی ورمێ قەدەغە كرا

یەكێك لە بەرپرسانی زیندانی ورمێ رێگری لە زیندانیانی سیاسی دەكات كە جلی كوردی لە بەر بكەن و ھۆشداری داوە كە لە ئەگەری لە بەرچاونەگرتنی ئەو بڕیارە زیندانیانی سیاسی سزا دەدات.

بە پێی ھەواڵی ھێرانا، رێكەوتی ١١ی خەرمانان “میر حەمید سەید عەلەوی” بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی زیندانی ورمێ بە زیندانیانی سیاسی ئەو زیندانە رایگەیاندووە كە مافی لە بەر كردنی جلی كوردیان لەو زیندانە نیە و لە ئەگەری گوێڕایەڵ بەبوون بەو بڕیارە سزا دەدرێن و جلەكانیشیان كۆ دەكرێنەوە.

بە پێی ئەو ھەواڵە، ھاوكات یەكێك لە زیندانیانی سیاسی ورمێ بە ھۆی لە بەركردنی جلی كوردی لە لایەن یەكێك لە مەئموورینی زیندانەوە بانگكراوە و بە بڕیاری بەڕێوەبەری زیندان لە مافی لە بەركردنی جلی كوردی بێ بەش كراون. جێگای باسە: ئەو بڕیارە لە گەڵ ناڕەزایەتی زیندانیان بەرەو روو بووتەوە و زیندانیان رایانگەیاندووە كە بە ھیچ شێوەیەك ملكەجی ئەو بڕیارە نابن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …