رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: بەردەوامیی توندوتیژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەگەڕانەوەی زۆرتر لە 13 میلیۆن قوتابیی بۆ خوێندنگەكان، “ئۆمێدی جیلی داهاتوو”ی لە ناوچەكە لەنێو بردووە.
رێكخراوی یونیسێف راپۆرت و توێژینەوەیەكی سەبارەت بە 6 ولات و ناوچەی دەوروبەری ئامادە كردووە، كە بە هۆی توندوتیژیەكانەوە زیاتر لە هەشت هەزار و 850 قوتابخانەی لە كار خستووە و كەڵكی لێ وەرناگیردرێت.
بە پێی ئەم راپۆرتە، لە دۆخی توندوتیژییە بەرینەكاندا، پۆلەكانی خوێندن وەكوو پەناگایەكی كاتیی كەڵكی لێ وەردەگیردرێت و قوتابییان تەنیا بۆ بەشداریی لە تاقیكردنەوەكان سەردانی خوێندنگەكان دەكەن.
“پیتر سلاما” بەڕێوەبەری ناوچەیی یونیسێف لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، وتی: ئەمە تەنیا سەقفی خوێندنگەكان نیە كە لە شەڕدا دەڕووخێن، بەڵكوو ئاواتەكانی جیلێكە كە ئۆمێد و داهاتوو لە دەست دەدەن.
بە پێی ئەم راپۆرتە لە توندوتیژییەكانی ساڵانی رابردوو لە عێراق لە سەر رەوتی خوێندنی زیاتر لە 950 هەزار منداڵ كاریگەرییی داناوە.