دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ژنێكی كرماشانی بە هۆی هەژاری و دەستكورتیی خۆی و هاوسەرەكەی سووتاند

ژنێكی كوردی خەڵكی كرماشان، دەستی دایە سووتاندنی خۆی و هاوسەرەكەی.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، “شەهلا تاهێری” خەڵكی كرماشان بە هۆی “هەژاری و دەستكورتی” بە پرژاندنی نەوت بە سەر خۆی و هاوسەرەكەی، ئاگری لە جەستەی هەردووكیان بەردا.

شەهلا تاهێری هاوڵاتییەكی 30 ساڵ تەمەن بوو كە بە پرژاندنی نەوت بەسەر خۆی و هاوسەرەكەی بە ناوی “نەریمان بڵیان” 41 ساڵە، ئاگری لە جەستەی هەردووكیان بەرداوە.

راپۆرتەكان لەمبارەوە باس لەوە دەكات، كە شەهلا تاهێری رۆژێك پاش ئەوەیكە ئەم كارەی ئەنجام داوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەكەشی 80% لە جەستەی تووشی سووتان بووە و ئەگەری گیانلەدەستدانی دوور لە چاوەڕوانی نیە.

ئەم رووداوە رۆژی شەممە 7ی مانگی خەرمانان لە شارۆچكەی رساڵەت سەر بە شاری كرماشان روویداوە و ئەم ژن و پیاوە 3 كچی 7 تا 16 ساڵ تەمەنیان بەجێهێشتووە.

بە وتەی دراوسێیەكانی ئەم ژن و مێردە، بێكاری و هەژاری و كێشەكانی پەیوەندیدار بووەتە هۆی ئەوەیكە ئەو ژنە دەست بداتە ئاگرتێبەردانی جەستەی خۆی و هاوسەرەكەی.

ساڵانە لە ئێران و كوردستان، رێژەیەكی زۆر لە بنەماڵەكان بە هۆی هەژار و دەستكورتیی، تووشی جودایی و لە یەك دابڕان دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …