هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەرێكی كوردی تەمەن 44 ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەكان گیانی لەدەست داوە.

بەپێی راپۆرتی باسنیوز، شەوی رابردوو لە سنووری حاجی ئۆمەران كۆڵبەرێك بەناوی ” ئەلیاس” تەمەن 44 ساڵ و خەڵكی شاری مەهاباد كوژراوە.

ئەو كۆڵبەرە كوردە كەوتووەتە بۆسەی هێزە نیزامییەكانی ئێران و دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و مردووە.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش كۆلبەرێكی دیكەی كورد بەناوی “سیروان ئیبراهیمی” تەمەن 31 ساڵ، كوڕی لوتفوڵڵا، ناوی كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بوو كە بە تەقەی هێزەكانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دابووو.

لەو هێرشەی سپای پاسداراندا، چەند سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكارانیش بە كوشت چووبوون و ئەو دەستڕێژی كردنە لە ناوچەی رەبەتی سەر بە شاری سەردەشت ڕووی دابوو.

دانیشتووانی ناوچە سنووریەكانی كوردستان، بەهۆی بێ دەرەتانی و دەستكورتی و نەبوونی پیشەیەكی شیاو بەناچاری ڕوویان لە پیشەی مەترسیداری كۆڵبەری كردووە و زۆرجاربەرەوڕووی تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەبنەوە و گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …