كچێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ پاڵێوراوە بۆ بەدەستھێنانی شاجوانی نەرویج.
“فاتمە” كە خەڵكی شاری مەهابادە و لە نێو ئەو 10 پاڵێوراوەیە، كە پێشبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستھێنانی نازناوی شاجوانی نەرویج.
فاتمە بە ماڵپەری فەرمیی پێشبڕكێی شاجوانی نۆروێژی راگەیاندووە، ئەو ماوەیەی كە وەكو كاندید كار دەكەم، ھەست دەكەم كەسایەتییەكەم زۆر بە ھێز بووە و دەتوانم بە ئاسانی بە سەر ئاستەنگەكان زاڵ ببم.
فاتمە باسی كەسایەتی خۆی دەكات دەڵێ: لە ژیاندا زۆر حەز دەكەم كەسێكی سادەبم، كەم جار لە دەوروبەرەكەم خۆم دورخستووەتەوە.