پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

بەرهەمی نووسەرێكی كورد 13 جار بووە پڕ فرۆشترین كتێبی ئێران + وێنە

كتێبی “دوایین هەناری دونیا” لە بەرهەمی “بەختیار عەلی” نووسەری ناوداری باشووری كوردستان لە ماوەی یەكساڵدا 13 جار بووە پڕفرۆشترین كتێبی ئێران.

ئەم رۆمانە لە لایەن “مەریوان هەڵەبجەیی”ەوە كراوەتە فارسی و لە لایەن بڵاوكراوەی سالس لە ئێران بڵاو كراوەتەوە.

“مەریوان هەڵەبجەیی” لە وتووێژێك لەگەڵ هەواڵنێریی پەیامنێر لەمبارەوە وتووەیەتی: “دوایین هەناری دونیا” لە ماوەی یەك ساڵدا 4 جار و هەر جارە بە تیراژی 11 هەزار جڵد چاپ كراوە.

چەندین دانیشتن بە ئامادەبوونی نووسەران و وەرگێڕان و رەخنەگرانی بەناوبانگی ئێران بۆ وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە بەڕێوە چووە.

“مەریوان هەڵەبجەیی” لەمبارەوە دەشڵێ: لە هاوینی ساڵی رابردوو بۆ یەكەمین جار لە دانیشتنێكدا بە ئامادەبوونی ئەدیبانی فارس زمان و خاوەن هونەر ئەم كتێبە پەردەی لەسەر لادرا و دوایین جاریش هەر لەم هاوینەدا لە شاری كەرەج كۆبوونەوەیەك لەمبارەوە بەڕێوە چوو.

شایانی باسە، ئەمە پێنجەمین بەرهەمی بەختیار عەلیە كە مەریوان هەڵەبجەیی وەریدەگێڕێتەوە.

مەریوان هەڵەبجەیی سالچی 1988ی زایینی هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەكەی هاوڕێ لەگەڵ قوربانییانی شیمیایی بارانی هەڵەبجە روویان لە ئێران كرد.

ناوبراو خوێندنی لە بواری پەیامنێرییدا لە زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە و لە رۆژنامە و گۆڤاری جیاجیای ئێران و كوردستان چەندین وەرگێڕانی بە هەر دوو زمانی فارسی و كوردی هەبووە. (ئەم وێنانە كە دەیبینن تایبەتە بە دانیشتنی وەرگێڕی كتێبی دوایین هەناری دونیا بە ئامادەبوونی چەندین ئەدیبی فارس زمان و خاوەن هونەر لە ئێراندا)

 

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …